پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بە فێڵ بارهەڵگرەکەی لێ سەندووە و ویستویەتی بیفرۆشێتەوە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت،دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەی بەفێڵ لێسەندراوەو فرۆشراوەتەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت. لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكەدا.
تۆمەتبار (ع، ت، ع لەدایكبووی 1989) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.