خەڵك؛ دەقی پڕۆژەی درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڵاودەكاتەوە



پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان كۆبووەوە و خوێندنەوەی بۆ پڕۆژەی هەمواری یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد و كۆتایی بە كۆبوونەوەكە هات.

كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە پەرلەمان بە ئامادەبوونی 172 پەرلەمانتار و بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی كۆبووەوە.

ڕاشیگەیاند، پەرلەمان دەنگی دا لەسەر دانانی دادوەر نەجیم عەبدوڵڵا ئەحمەد بە سەرۆكی داواكاری گشتی و دادوەر لەیس جەبر حەمزە بە سەرۆكی دەستەی چاودێری دادوەری.

ڕوونیشی كردەوە، هەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان كرا، كە بەپێی هەموارەكە کۆمیسیۆنی عێراق سەرپەرشتی هەالبژاردنی کوردستان و پەسەندکردنی ئەنجامەکانی دەکات.

دەقی هەمواری یاسای كۆمسیۆن:

دۆلار گەیشتەوە 160 هەزار دینار
پێت دۆلار گەیشتەوە 160 هەزار دینار
بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ هۆشداری لافاو لە ناوچەیەكی هەرێم دەدرێت
دوات بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ هۆشداری لافاو لە ناوچەیەكی هەرێم دەدرێت
پەیوەنیدر