بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەو شەپۆلە باران بارین و سەرمایەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، تاوەكو سبەینێ بەردەوام دەبێت و شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری بارانی بەلێزمە لە ناوچەكانی گەرمیان دەدات.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، له ماوەی کەمتر له یەک کاتژمێری داهاتوودا تاوێکی باشی باران و هەورەبروسکە دەشتی کەلار و زۆربەی ناوچەکانی گەرمیان دەگرێتەوه.
لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “شه‌پۆلێكی باران هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت سنوری گه‌رمیان و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی گرتۆتەوە و ڕێژه‌یه‌كی باش بڕی باران له‌ناوچه‌كه تۆمار كراوه و ئێستاش له هه‌ولێر و سۆران و ده‌ورووبه‌ری سلێمانی بارانبارین به‌رده‌وامی هه‌یه”.
ڕاشیگەیاند، ئەو شەپۆلە تاوەكو ئه‌مشەو ده‌خایه‌نێت و هه‌ندێ جار بارانی باش ده‌بارێت و كه‌شێكی زستانی ده‌بێت.