سەدان ملیۆن دۆلار دەگاتە عێراق



کاروانێکی 100 ملیۆن دۆلاریی گەیشتە یەکێك لەو سێ بانکەی کە بانکی ناوەندی عێراق ڕێی پێ داوە دۆلار هاوردە بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەك لە ماڵپەڕە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بانکی ناوەندیی مۆڵەتی داوە بە سێ بانکیی ئەهلی لە ڕێی هاوردەکردنی دۆلارەوە خواستی کڕیارەکانیان دابین بکەن.

بانکی ناوەندی ڕێی داوە بەو بانکانە کە تا 100 ملیۆن، دۆلار هاوردە بکەن، پارەی یەکێك لەو سێ بانکە گەیشتووەتە عێراق و پارەی دوو بانکەکەی دیکەش بەڕێوەیە.

بە وتەی سەرچاوەیەك کە بۆ ماڵپەڕی سۆمەرییەنیوز قسەی کردووە، ئێستا بانکی بازرگانی عێراق “تی بی ئای” لەگەڵ ژمارەیەك کۆمپانیای نێودەوڵەتی لە گفتوگۆدایە بۆ هاوردەکردنی 120 ملیۆن دۆلار و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەکە بگات.

پێشتر سەرچاوەیەکی حکومی ڕایگەیاندبوو، لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەمداوییەی بانکی ناوەندی عێراق و لایەنی ئەمریکی، ڕێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی پێنج بانک لە ڕێی سیتی بانک و پێنجی دیکەش لە ڕێی بانکی جی پی مۆرگانەوە سەرمایەکانیان بە دۆلار زیاد بکەن.

کەمیی ئەو دۆلارەی کە ڕۆژانە بانکیی ناوەندی بە نەخت دەیفرۆشێت، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخەکەیەتی لە بازاڕەکاندا و شارەزایانی ئابووری دەڵێن، دۆلارەکەی بانکی ناوەندیی پێداویستی بازاڕ پڕ ناکاتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت هاوردەکردنی دۆلار کاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخەکەی دروست بکات.

حکومەتی هەرێم دەربارەی نەوت و داهاتی وەزارەتەکان کۆدەبێتەوە
پێت حکومەتی هەرێم دەربارەی نەوت و داهاتی وەزارەتەکان کۆدەبێتەوە
١١١ ئاوارە لە کەمپەکانی سلێمانی بۆ سەڵاحەدین گەڕانەوە
دوات ١١١ ئاوارە لە کەمپەکانی سلێمانی بۆ سەڵاحەدین گەڕانەوە
پەیوەنیدر