دوو کەس به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن له‌ هاووڵاتییان ده‌ستگیركران



پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو کەسی به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن‌ و ده‌ستبڕینی‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌ستگیركرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی‌ سكاڵای‌ یاساییان تۆماركرد كه‌ له‌لایه‌ن دوو تۆمه‌تباره‌وه‌ فێڵیانلێكراوه‌، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكرد.

ڕوونیشیکردەوە کە سەرەنجام‌ دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردساتەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.

ڕاشیگەیاند، له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تباران به‌ناوی‌ گه‌یاندنی‌ كاڵای‌ جۆراوجۆر بڕێك پاره‌یان له‌ سكاڵاكاران وه‌رگرتووه‌، دواتر به‌بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ گه‌یاندنی‌ كاڵاكاندا بڕی‌ پاره‌ی‌ كاڵاكه‌و كرێی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ له‌كڕیار وه‌ربگرنه‌وه‌، به‌ڵام تۆمه‌تباران مۆبایله‌كانیان كوژاندۆته‌وه‌و خۆیان ونكردووه‌.

پۆلیس ئەوەشێ خستەڕوو کە تۆمەتباران (ن، ع، ح) لەدایكبووی‌ 1982 و (ج، ع، ح) له‌دایكبووی‌ 1990 كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانیان هه‌یه‌، دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 456 لەیاسای سزادان راگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

زیانە تەندروستییەکانی خواردنی کەچەپ چین؟
پێت زیانە تەندروستییەکانی خواردنی کەچەپ چین؟
“دەبێت سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ديپلۆماتكاران پارێزراو بێت”
دوات “دەبێت سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ديپلۆماتكاران پارێزراو بێت”
پەیوەنیدر