به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره، مامۆستایانی ئایینی ئاگادار دەکاتەوە بۆ ناونووسین بۆ کاری مورشیدی حەج سەردانیان بکەن.
لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی ئایینی دەکاتەوە ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە ،به مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوی مامۆستایانی ئایینی بۆ مورشیدی حه‌ج بۆ ساڵی 2024 به‌رامبه‌ر 1445 كۆچی سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كانی سنووری خۆیان بكه‌ن،
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای هێنانی پشتگیری بەرێوەبەرایەتی ئەوقاف لە هەمان سنووری ئەوقاف و دەوروبەری و پێشكه‌ش كردنی داواكاری بۆ مورشیدی حه‌ج پەسەند دەکرێن.
ڕوونیشیکردۆتەوە، ئەم پرۆسەیە له‌سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ی ( 10) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت لە رۆژی 15/11/2023 دەستپێدەكات و تاوەكوو 25/11/2023 کۆتایی دێت.