چارەنووسی سێ مووچەی ئەمساڵ ئاشکرا کرا



ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوو خاڵی گرنگ لە نامەیەکدا دراوەتە سودانی و چاوەڕوانین مووچەی سێ مانگی ترمان بۆ بنێرن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامونووسیدا ڕێباز حەملان ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی، نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاح سودانی کردووە، و لە نامەکەدا دوو خاڵی گرنگی تێدایە، یەکەمیان لەسەر مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ و دووەم لەسەر پرسی جیاکردنەوەی مووچەیە لە ئینفاقی فعلی.

ڕێباز حەملان ئاماژەی بەوەدا، لە ڕابردوو داوای مووچەی 6 مانگمان کردووە بۆ ساڵی 2023 بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بۆ هەرمانگێک بڕی 800 ملیار دینار، بەڵام لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریاندا بە ناردنی ٣ مووچە و بڕی هەر مانگێکیش 700 ملیار دینارە، تا ئێستا دوو مانگیان ناردووە و بەم نزیکانەش 700 ملیارەکەی تر دەگاتە هەرێم،

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ مووچەکانی مانگی 10 و 11 و 12  داوای سێ مووچەی ترمان لە عێراق کردووە، هاوکات لەنامەکەدا ئاراستەی سودانی کراوە،محەمەد شیاع سودانی بەڵێنی داوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەم بابەتە باس بکرێ و هیوایەکی زۆرمان هەیە کە 3 مووچەی دیکە بۆ هەرێم بێت،

خاڵی دووەم لەسەر پشکی هەرێم و مووچە بوو، بەتایبەت باس لە جیاکردنەوەی مووچە کراوە لە ئینفاقی فعلی، و داوامان کردووە ئەو بەشە لە ئینفاقی فعلی دەربهێنرێت، ئەوانیش هەماهەنگن لەسەر ئەوە و هەردوو وەزارەتی دارای و چاودیری دارایی عێراق لەهەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ هەموارکردنەوەی ئەو بڕگەیە لە پەرلەمانی عێراق .

دەربارەی پرسی نەوت ڕێباز حەملان وتی، سەردانی سودانی بۆلای مەسرور بارزانی و سەرۆکی هەرێم گرنگ و بایەخی خۆی هەبوو، هاوکات جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە لەسەر بابەتی مووچە و نەوت بگەنە رێککەوتن، بەتایبەت لە بواری نەوت دا، ئەوەی لەسەرمانە جێبەجێکراوە، تەنها بابەتێک کە ماوە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە، لە دوای گەڕانەوەی شاندی عێراق، ئێستا نزیکبوونەوە هەیە و تێجووی نەوت تاوتووێ دەکەن و بەهیواین نەوت هەناردە بکرێتەوە،

سبەینێ کامێرای تیژڕەوی جێگیر لە شارێکی هەرێم دەکەونە کار
پێت سبەینێ کامێرای تیژڕەوی جێگیر لە شارێکی هەرێم دەکەونە کار
پشووی هەینی و شەممە لابرا و دەبێتە دەوام
دوات پشووی هەینی و شەممە لابرا و دەبێتە دەوام
پەیوەنیدر