پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان سلێمانی-كه‌لار چوار كه‌س گیانیان له‌دەستدا و له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار لە ڕووداوەکە ڕایگەیاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان كه‌لار-ده‌ربه‌ندیخان لەنزیك گوندی گردەگۆزینە وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه چوار كه‌سی سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕوداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كانیان بۆ پزشكی دادی سلێمانی به‌ڕێكراوه، تیمه‌كانی هاتوچۆش له شوێنی ڕووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه و هێڵكاریان دهستپێكردوهوە.