مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە بڕێك پارە و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆری لەئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەكدا دزی بوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، كە نزیكه‌ی 5 ملیۆن دینار و هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و دوو موبایلی زیره‌ك و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی تری له‌ناو ئوتۆمبێلهكهیدا لێدزرابوو، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد.
ڕاشیگەیاند، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، هەروەها دەست گیرا بەسەر بڕێك له‌پاره دزراوه‌كه و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كاندا.
ئاشكراشی كردووە، تۆمەتبار (أ، م، ع) لەدایكبووی 1988 كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه، دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.