كلدانی: دەبێت مافی فەرمانبەرانی هەرێم و مووچەكانیان دابین بكرێت



ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابیلۆن لەگەڵ ئەدهەم بارزانی كۆدەبێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، دەبێت مافی فەرمانبەرانی هەرێم و مووچەكانیان دابین بكرێت و جەختیش لە بەدیهێنانی دیموكراسی و كۆتایی هێنان بە سەركەوتكردنی ئازادییەكان دەكاتەوە.

ڕەیان كلدانی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابیلۆن لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، لە بارەگاكەی خۆی پێشوازی لە سیاسەتمەداری سەربەخۆ ئەدهەم بارزانی كردووە و گفتوگۆیان كردووە لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و پێویستی كاری هاوبەش لە پێناو بەرژەوەندییە نیشتمانییە ڕاستەقینەكاندا.

ڕاشیگەیاندووە، خەڵكی كوردستان پێویستی بە نوێنەرایەتییەكی ڕاستەقینەیە لە ڕووی شایستە دیموكراسیەكان و دوور لە دیكتاتۆری و سەركوتكردنی ئازادییەكان.

دەشڵێت: “پێویستە مافی فەرمانبەران لە كوردستان و مووچەكانیان دەستەبەر بكرێت، دوور لە خراپی بەڕێوەبردنی دۆسیەی مووچە و بەستنەوەی بە بەرژەوەندی تایبەتی كەسی”.

كەشناسی زانیاری لەسەر هاتنی شەپۆلی باران و تەرزە بڵاودەكاتەوە
پێت كەشناسی زانیاری لەسەر هاتنی شەپۆلی باران و تەرزە بڵاودەكاتەوە
نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دوات نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پەیوەندیدار