نرخی دۆلار بەرزبووەوە



سەرەڕای ڕێككەوتنی ئەمریكا و عێراق بۆ زیادكردنی بانكەكان بۆ پێدانی دۆلار، بەڵام دابەزینی دۆلار زۆری نەخایاند و دووبارە نرخەكەی بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی ڕێككەوتنی بانكی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بۆ زیادكردنی بانكەكان و قەبارەی حەواڵەی دۆلار، نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین كرد و بەهای 100 دۆلار لە 167 هەزار دینارەوە دابەزی بۆ نزیكەی 159 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار دابەزی تاوەكو 159 هەزار و 750 دینار، بەڵام لەكاتی ئێوارەدا دووبارە نرخەكەی بەرزبووەوە و ئێستا بە 160 هەزار و 250 دینارە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ بانكی ناوەندی بڕی نزیكەی 231 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، بەڵام تەنها نزیكەی 19 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش بووە.

 

كلدانی: دەبێت مافی فەرمانبەرانی هەرێم و مووچەكانیان دابین بكرێت
پێت كلدانی: دەبێت مافی فەرمانبەرانی هەرێم و مووچەكانیان دابین بكرێت
عێراق بازاڕی ناوەندی “ئۆرزدى باك” لە پارێزگاكان دەكاتەوە
دوات عێراق بازاڕی ناوەندی “ئۆرزدى باك” لە پارێزگاكان دەكاتەوە
پەیوەنیدر