وردەکاریی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە دۆلار ئاشکرا دەکرێن



ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وردەکاریی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکای سەبارەت بە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ئاشکرا کرد، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە بانکی ناوەندی عێراق ڕێگەچارەی بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی دۆلار داڕشتووە.

ئەندامێکی لیژنەی دارایی، موعین کازمی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی “مەعلومە” ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی لە ڕێگەی گفتوگۆکانی لەگەڵ یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ کەمکردنەوەی سنووردارکردنی بانکە عێراقییەکان، جگە لە گرتنەبەری چارەسەری پراکتیکی بۆ بەکارهێنانی دراوی عێراقی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی جیهان لەبری دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سنووردارکردنانەی کە لەلایەن یەدەگی فیدراڵی ئەمریکاوە سەپێنراوە بەسەر عێراق، لەسەر بنەمای هۆکاری سیاسییە بۆ مەبەستی هەژموونی خۆیەتی بەسەر وڵاتانی جیهان و لەنێویاندا عێراق.

ئاماژەی بەوەکرد، عێراق مانگانە نزیکەی ١٠ ملیار دۆلار لە فرۆشتنی نەوت وەردەگرێت، بەڵام لە یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا دانراوە، کە بەردەوام هەوڵی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی دەدات.

موعین کازمی لە درێژەی قسەکانیدا وتی، بانکی ناوەندی ڕێوشوێنی نوێی گرتووەتەبەر بۆ کردنەوەی چەندین ناوەندی فرۆشتن لە وڵاتانی جیهان کە بە دراوی یوانی چینی، ڕوپیەی هیندی، یۆرۆی ئەوروپی و درهەمی ئیماراتی مامەڵە دەکەن.

هاوکات سزاکانی ئەمەریکا نیگەرانی لای عێراقییەکان دروستکردووە، بەتایبەتی کە هەموو ڕێوشوێنەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی سەرکەوتوو نەبوون لە نزیککردنەوەی نرخی هاوتەریبی ئاڵوگۆڕی دراو لە نرخی فەرمی.

هاووڵاتیان ٣٥٠ ملیار دیناری کارەبا قەرزارن
پێت هاووڵاتیان ٣٥٠ ملیار دیناری کارەبا قەرزارن
ئێران “لە ئێستادا دەوڵەتی ئیسرائیل بە ئۆکسجینی دەستکردی ئەمریکا دەژی”
دوات ئێران “لە ئێستادا دەوڵەتی ئیسرائیل بە ئۆکسجینی دەستکردی ئەمریکا دەژی”
پەیوەنیدر