بەهای دۆلار لە دابەزیندایە



ئەمڕۆ دووشەممە، جارێكی دیكە بەهای دۆلاری ئەمریكی دابەزیووە و ئێستا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٩ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٣٥ ملیۆن و٢٣٦ هەزار و ٣٣٩ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەم بڕەش ٢٨ ملیۆن و  ٥٧٨ هەزار و ٨٠٠ دۆلاری بە نەقد بووە، هاوکات ئەمڕۆ بڕی ٢٣٠ ملیۆن و ٧٤٤ هەزار و ٢٤٤ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەم بڕەش ١٨ ملیۆن و  ٦٥٩هەزار و ٨٠٠ دۆلاری بە نەقد بووە

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهای دۆلار گەیشتە ئاستێکی پێوانەی و بە ١٦٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، ماوەی دوو ڕۆژ دەبێت جارێکی دیکە بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین کردووە.

هاوکات چەند ڕۆژێکە بەهۆی دانوستانی عێراق و ئەمریكا، ڕاگەیاندنی سەرچاوەیەكی حكومەتی عێراق بۆ زیادكردنی دۆلار بۆ ١٠ بانكی عێراقی، کاریگەری کردووەتە سەر دابەزینی بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم.

“ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم زيانێكى گه‌وره‌ى به‌ داهاتى گشتيى عێراق گه‌ياندووه”
پێت “ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم زيانێكى گه‌وره‌ى به‌ داهاتى گشتيى عێراق گه‌ياندووه”
ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکانی سلێمانیش دەبێت بە پارە؟
دوات ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکانی سلێمانیش دەبێت بە پارە؟
پەیوەنیدر