جۆزێپ بۆرێل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، داوای ئاگربه‌ستی مرۆیی ده‌ستبه‌جێی له كه‌رتی غه‌ززه كرد و ڕایگه‌یاند، پێویسته ڕێڕه‌وێكی سه‌لامه‌ت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی بێ‌تاوان بكرێته‌وه.
جۆزێپ بۆرێل له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا به قوڵی نیگه‌رانه له خراپتربوونی قه‌یرانی مرۆیی له غه‌ززه، هه‌روه‌ها یه‌كێتییەکە به‌شداری له بانگه‌وازه‌كانی وه‌ستاندنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و پێكهێنانی ڕێڕه‌وی مرۆیی ده‌كات بۆئه‌وه‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كان به سه‌لامه‌تی بگاته خه‌ڵكی غه‌ززه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای به‌رده‌وامی ده‌ستڕاگه‌یشتنی مرۆیی ده‌كات له ڕێگه‌ی هه‌موو ڕێوشوێنه پێویسته‌كانه‌وه، له‌وانه‌ش ڕێڕه‌وی مرۆیی و وه‌ستان بۆ دابینكردنی پێداویستییه مرۆییه‌كان.
جۆزێپ بۆرێل سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان له غه‌ززه ده‌ڵێت، “ده‌بێت ڕێگه به خه‌ڵكی سڤیل بدرێت له ناوچه‌ی شه‌ڕ ده‌ربچن، داواش له ئیسرائیل ده‌كه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌وپه‌ڕی توانای بخاتەگەڕ”.