پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بارانی پچڕپچڕ دەبارێت



کەشناسی پێشبینی دابەزینی پلەی گەرما دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت کە سبەینێ بارانی پچڕپچڕ دەبارێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانی کەمی پچڕپچڕ.

سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش ڕوونیکردەوە کە ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت و بەشێوەی پچرپچر ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

سەبارەت بە پلەی گەرماش ڕایگەیاند 1-2 پلە نزم دەبێتەوە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 26 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 25 پلەى سیلیزى

دهۆک : 24 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 28 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 26 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 25 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 29 پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران : 16 پلەى سیلیزى

سۆران : 22 پلەى سیلیزى

بلومبێرگ “خەرجی یەک ڕۆژ جەنگی ئیسرائیل لەغەززە ٢٦٠ ملیۆن دۆلارە”
پێت بلومبێرگ “خەرجی یەک ڕۆژ جەنگی ئیسرائیل لەغەززە ٢٦٠ ملیۆن دۆلارە”
دامەزراندن لە چەمچەماڵ ڕاگەیەندرا
دوات دامەزراندن لە چەمچەماڵ ڕاگەیەندرا
پەیوەنیدر