شەش ساڵ بەسەر بومەلەرزە بەهێزەکەی گەرمیان تێپەڕدەبێت



سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە شەش ساڵ پێش ئێستا لە ڕێکەوتی [ ۲۰۱۷/۱۱/۱۲ ] لە کاتژمێر (٩:١٨) خولەکی شەو بومەلەرزەیەکی زۆر بەهێز بەگوڕی [ ۷.۳ ] پلە بە پێوەری ڕێختەر لە قوڵایی ۱۸کم ژێر زەوی و بە دوری ٤۸ کم لە سەنتەری قەزای کەلار، ناوچەکانی نێوان شارۆچکەی ئەزگڵەو سەرپێڵی زەهاوی هەژاند و زیانێکی زۆری گیانی و مادی لێکەوتەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە ٦٠٠ کەس گیانیان لە دەستداو زیاتر لە ٨ هەزار کەسیش برینداربوون.

دەشڵێت:” پێش بومەلەرزە بەهێزەکە دوو بومەلەرزە بە گوڕی( ٤.٥ و ۲.۸ ) پلە هەمان ناوچەی لەرزاندەوە، وەک پەیجی کەش وهەوای گەرمیان سەرقاڵی ڕووماڵی بومەلەرزەکانی پێش گەورەکه بووین لەناکاو بومەلەرزە گەورەکە ڕوویدا، لە ڕاستیدا بومەلەرزە گەورەکە یەک بومەلەرزە نەبوو بەڵکو پێنج بومەلەرزە بوو لە یەک کاتداو بەهەمان پلەی ڕێختەر، بەڵام لە قوڵایی و شوێنی جیاواز ڕوویاندا بەم شێوەیە :

۱- بومەلەرزەی یەکەم لە کاتژمێری ۰۹:۱۸:۱٦ ڕوویدا لەهێڵی درێژی ٤٥٫۷٦ و هێڵی بازنەی پانی ۳٤٫۷۷ لە قوڵایی ۱۸ کیلۆمەتر ژێر زەوی .

۲- بومەلەرزەی دووەم لە کاتژمێری ۰۹:۱۸:۱۸ ڕوویدا لە هێڵی درێژی ٤٥٫۸٤ و هێڵی بازنەی پانی ۳٤٫۸۸ لەقوڵایی ۱۸٫۱ کم.

۳- بومەلەرزەی سێیەم لە کاتژمێری ۰۹:۱۸:۱۸ ڕوویدا لە هێڵی درێژی ٤٥٫۸٥ و هێڵی بازنەی پانی ۳٤٫۷۹ لەقوڵایی ۲٤ کم.

٤- بومەلەرزەی چوارەم لە کاتژمێری ۰۹:۱۸:۱۷ ڕوویدا لە هێڵی درێژی ٤٥٫۹٦ و هێڵی بازنەی پانی ۳٤٫۹۱ لەقوڵایی ۱۹ کم.

٥- بومەلەرزەی پێنجەم لە کاتژمێری ۰۹:۱۸:۱۸ ڕوویدا لە هێڵی درێژی ٤٥٫۹۰ و هێڵی بازنەی پانی ۳٤٫۸٦ لەقوڵایی ۲٥ کم.

بومەلەرزەکانیش لە جۆری بومەلەرزەی پلێتی داڕمان بوون، نزیکەی ۱۸ چرکە جوڵەی بەردەوام بوو، زیاتر لە [ ١١ ] یانزە هەزار پاشلەرزەی بەدوای خۆیدا هێناو بۆ ماوەی چوارساڵ پاشلەرزەکان بەردەوام بوون و بەهۆیانەوە چەندین درزی گەورە لە ژێر پلێتەکانی ناوچەکە دروست بووە.

ئەمریکا  دوو پێگەی ئێرانی لە سوریا بە ئامانج گرت
پێت ئەمریکا دوو پێگەی ئێرانی لە سوریا بە ئامانج گرت
دابەشکردنی نەوت گەیشتە مەڵبەندی ١٠ لە سلێمانی
دوات دابەشکردنی نەوت گەیشتە مەڵبەندی ١٠ لە سلێمانی
پەیوەنیدر