هاتوچۆی سلێمانی داخستنی چەند شەقامێکی ڕاگەیاند، بەهۆی چالاكییەكانی ساڵیادی بونیادنانی سلێمانی چەند شەقامێكی ناوبازاڕ بەربەست دەكرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران ڕایگەیاند، بەهۆی ڕێوڕەسمی ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی لە كاتژمێر ١٠ی ئەمشەو چەند شەقامێك بەربەست دەكرێن و كاتژمێر ١٢ی شەوی سێشەممە، سەرجەم شەقامە بەربەستکراوەکان دووبارە بە ڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
ئەو شەقامانەی بەربەست دەكرێت بەپێی ئاگادارییەكەی هاتوچۆی سلێمانی بریتین لە: شەقامی سابونکەران بۆ بەردەرکی سەرا بە ئاڕاستەی مزگەوتی گەورە، لە بەردەرکی سەرا بۆ شەقامی مەولەوی، لە شەقامی پیرەمێرد بەرەو ئاراستەی بەردەرکی سەرا.
ئاماژەی بەوەکرد، شەقامی سابونکەران بەرەو شەقامی کاوە کراوە دەبێت، لە شەقامی پیرەمێرد ئۆتۆمبێلەكان بەرەو شەقامی گۆران (ئۆرزدی) ئاڕاستە دەكرێن.