ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه كه خۆیان وه‌ك (پاشای فه‌یسبوك ) و (تۆپجی فه‌یسبوك) ناساندبوو کە ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر (هه‌ژمار/ئه‌وكاونت)ی فه‌یسبوكدا گرتبوو، له‌به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدۆش، داوای پاره‌یان له خاوه‌نی ئه‌و هه‌ژمارانه كردوه.
ئاسایشی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان له ئاسایشی هه‌ولێر دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی داوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، توانیمان دو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ع.أ ،ع) و (ك، أ،ع) ده‌ستگیر بكه‌ین.
ئاسایش دەشڵێت:”، ئه‌و تۆمه‌تبارانه خۆیان وه‌ك (پاشای فه‌یسبوك ) و (تۆپجی فه‌یسبوك) ناساندوه و ژماره‌یه‌كی زۆر (هه‌ژمار/ئه‌كاونت)ی فه‌یسبوكیان ده‌ست به‌سه‌را گرتوه، له‌به‌رامبه‌ر بڵانه‌كردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدۆی تایبه‌تی خاوه‌نی ئه‌كاونته‌كانیش، داوای كارتی مۆبایل یان پاره‌یان كردووه”.
ئاسایشیی هەولێر داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:” هه‌ر كه‌سێك سكاڵای یاسای له‌سه‌ر هه‌ژماری (پاشای فه‌یسبوك) و (تۆپجی فه‌یسبوك) هه‌یه باسه‌ردانیان بكات”.