سبەینێ‌ لە سێ‌ ناوچەی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ لە سێ‌ ناوچەی سەر بە پارێزگای سلێمانی نەوتی سپی دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و سبەی یەک شەممە ۱۲ـ۱۱ـ۲٠۲۳ نەوت لەسنوری قائمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ و دەربەندیخان و بازیان دابەش دەکرێت.

ماوەی زیاتر لە مانگێكە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا لە دەرەوە و ناوەوەی شاری سلێمانی دەستی پێكردووە و هەر هاووڵاتییەك بەرمیلێك نەوتی 200 لیتری بە 103 هەزار و 500 دینار لەناوشار و بە 104 هەزار دینار لە دەرەوەی شار پێ‌ دەدرێت.

پێشتر سەرچاوەیەك لە نەوت و كانزاكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لە ئێستادا دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی 9 بەردەوامە و بەم زووانە دەگاتە مەڵبەندی 10 و بەردەوام دەبن تاوەكو سەرجەم هاووڵاتیان نەوتیان پێ‌ دەدرێت.

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێت وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوە دەدات
دوات وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوە دەدات
پەیوەنیدر