ڕێبوار تەها، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، لە وتارێکیدا باسی لەو پێشێلکارییانە کرد کە بەرامبەر کورد ئەکرێن و دەڵێت: “نامەوێت كەس بترسێنم، بەڵام لە کەرکوک ئەگەری ڕووداوی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر مەترسیدارتر هەیە.
ڕێبوار تەها ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و سەرۆكی لیستی (هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) لە وتارەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەش ساڵە زوڵم و ستەم لە کورد ئەکرێت لە کەرکوک و لە ئێستادا هیچ پۆستێکی گرنگی کەرکوک بە دەست کوردەوە نییە.
ڕاشیگەیاندووە، “لە کاتی وەرگرتنەوەی دەسەڵات سوود لە هەڵەکانی ڕابردوو وەردەگرین و دەمانەوێت بچینە دەسەڵاتی تەنفیزی و بەرگری لە مافەکانمان بکەین.
دەشڵێت: ”لە بەردەم مەترسی زۆر گەورەداین، لە خەیاڵی کەس نەبوو ١٦ی ئۆکتۆبەر ڕووبدات، بەڵام ڕوویدا. نامەوێت کەس بترسێنم، بەڵام ئەگەری ڕووداوی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر مەترسیدارتر هەیە”.
ڕێبوار تەها باسی لەوەشكردووە، دەسەڵاتدارانی بەغدا بێدەنگن بەرامبەر ئەو پێشلکارییانەی لە کەرکوک بەرامبەر کورد دەکرێن .