مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە



ئەمڕۆ شەممە 11-11-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، مەسرور بارزانی لەگەڵ ستیڤن هیچن کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیى عێراق و ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە تاوتوێ کران.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و دوورخستنەوەی لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و پاراستنی سەلامەتیى هێزەکانی هاوپەیمانان و باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق.

پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و ئامادەکارییەکان لەم بارەیەوە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

ڕێبوار تەها: لە کەرکوک ئەگەری ڕووداوی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر مەترسیدارتر هەیە
پێت ڕێبوار تەها: لە کەرکوک ئەگەری ڕووداوی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر مەترسیدارتر هەیە
ساڵیادی هەڵبژاردنەوەی مام جەلالە بە سەرۆك كۆماری عێراق
دوات ساڵیادی هەڵبژاردنەوەی مام جەلالە بە سەرۆك كۆماری عێراق
پەیوەنیدر