وادەی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب ڕاگەیەندرا



سەرپەرشتیاری گشتی پێشانگای نێودەوڵەتی کتیب لە سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی ٢٣ تشرینی دووەم پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، شەوقی عومەر، سەرپەرشتیاری گشتی پێشانگای نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند، پێنجەمین پێشانگای کتێب لە سلێمانی ڕۆژی ٢٣ ئەم مانگە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ دەکرێتەوە، پێشانگاکە ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی بۆ شەشی ئێوارە، بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “زیاتر لە ٢٠٠ بەشداربوو بیانی و ناوخۆیی لە نزیکەی ٢٠ وڵاتی جیاوازەوە بەشداری دەکەن، پێشانگاکە دەیان هەزار ناونیشان لەخۆ دەگرێت”.

شەوقی عومەر وتیشی، “کتێبەکانی پێشانگاکە چەندین بواری جیاواز لە خۆدەگرێت، ڕۆشنبیری، ئایینی فەلسەفە، کۆمەڵایەتی هونەری، زانستی ، شیعر، ئەدەب و هونەر، چیرۆک و رۆمان، مێژوو، میوزیک.

عەلی عەلاق بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت
پێت عەلی عەلاق بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت
وەفدێکی بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ وەفدێکی ئەمریکا کۆبووەوە
دوات وەفدێکی بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ وەفدێکی ئەمریکا کۆبووەوە
پەیوەندیدار