بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەی شەممە ١١ـ۱۱ـ۲٠۲۳ دابەشکردنی نەوت لە سنوری مەڵبەندی ٩ لەناو شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت.
سنوورى مەڵبەندی 9ی سلێمانی پێكهاتووە لە گەڕەكەكانی: (بەختیاری، ڕزگاری، كارگەی جگەرە، ئاسایش، ئابڵاخ، سەربەرزی، پیرشێخ، شێخ محێدین).
دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا نزیکەی مانگێکە بەردەوامە و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش دەڵێت، “تاکوو ئێستا زیاتر لە ٣٠٠هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە و هەر خێزانێک ٢٠٠ لیتری پێ دراوە” .
بڕیارە سبەینێش نەوتی سپی بگاتە مەڵبەندی 9 و دواتر مەڵبەندی ١٠دابەشدەکرێت، هەرخێزانێکیش بڕی ٢٠٠ لیتری بە ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار پێ دەدرێت.