دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە پارەی مووچەی فەرمانبەران دەدات



ئەم هەفتەیە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سكاڵای پەرلەمانتارێك چارەنووسی پارەی قەرزی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلایی دەكات، كە بە سێ‌ گوژمە بۆ هەرێم ڕەوانە دەكرێت و هێشتا 700 ملیار دیناری ماوە ڕەوانە بكرێت.

بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، 3 گوژمەی قەرز بە كۆی بڕی 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكرێت، كە تا ئێستا ترلیۆنێك و 400 ملیار دیناری گەیشتووە و هێشتا 700 ملیار دیناری ماوە بگات.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدڕاڵی، ڕۆژی یەک شەممەی ئەم هەفتەیە 12ی تشرینی دووەمی 2023، دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری عێراق كۆدەبێتەوە، كە دژی ناردی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تۆماری كردووە.

بەپێی ماڵپەڕی دادگای فیدڕاڵی، سكاڵاكە دژی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمارکراوە و تایبەتە بەو دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینارەی بڕیاریداوە بە قەرز بدرێتە حکومەتی ھەرێم بۆ دابینکردنی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی ھەرێم.

ئەو پەرلەمانتارە داوای كرجدووە، دادگای فیدراڵی بڕیاری ناردنی قەرز بۆ حکومەتی ھەرێم بە نادەستووری لەقەڵەم بدات.

نرخی مریشك گران بووە
پێت نرخی مریشك گران بووە
دوو ماددەی دیكە بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیادكرا
دوات دوو ماددەی دیكە بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیادكرا
پەیوەنیدر