مونا قەهوەچی: تورکمان نوێنەرایەتی راستەقینەی لە پەرلەمان دەبێت



سكرتێری پێشووی پەرلەمانی كوردستان، كە جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانە ڕایدەگەیەنێت، هیچ کاتێک ئەو هەوڵانە نابنە لەمپەر لەبەردەم کاری سیاسی و بەشداریمان لە پڕۆسەی سیاسی و حکومرانی.

مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بۆ هەموو لایەک ڕوون بێتەوە، کە پێکهاتەی تورکمان لە هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتیەکی ڕاستەقینەی لە پەرلەمانی کوردستان دەبێت.

دەشڵێت: “هیچ کاتێک ئەو هەوڵانە نابنە لەمپەر لەبەردەم کاری سیاسی و بەشداریمان لە پڕۆسەی سیاسی و حکومرانی هەرێمی کوردستان لە پێناو دەستبەرکردنی سەرجەم مافەکانمان”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ئێستادا ناكۆكی هەیە لەسەر ژمارەی كورسی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان، كە 11 كورسییان بۆ دانراوە و یەكێتی و بەشێكی لایەنەكان داوای كەمكردنەوەی دەكەن و بۆ ئەوەش سكاڵایەك لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە دادگای فیدڕاڵی تۆماركراوە.

 

ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەیە
پێت ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەیە
هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر هەر وشەیەک کە وتبێتمان یان نوسیبێتمان
دوات هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر هەر وشەیەک کە وتبێتمان یان نوسیبێتمان
پەیوەنیدر