وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حزبەكەی سەردانی هەموو لایەنەكان دەكات، چونكە پێویستە پەیوەندی نێوان لایەنەكان باشتر بكرێت و نێو ماڵی كورد یەكبخرێتەوە و دەشڵێت: “میللەتێكی ماندومان هەیە”.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی بۆ كەناڵی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، دوا تەواوبوونی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی دەستیان كردووە بە سەردانیكردنی حزبەكان و وەك یەكەم هەنگاویش لەگەڵ پارتی كۆبوونەتەوە و هێشتا كۆبوونەوەكان تەواونەبوون و سەردانی لایەنەكانی دیكەش دەكەن.
وتیشی، “لەگەڵ پارتی بڕیارماندا لایەنەكانی دیكەش بانگ بكەین بۆ پشتیوانیكردن لە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی مووچە بۆ هاووڵاتیان، چونكە میللەتێكی ماندوومان هەیە”.
جەختیشی كردەوە، دەبێت هەموو هەوڵەكانی خۆمان بدەین تا میللەتەكەمان دووربێت لە كێشە و بحەسێتەوە.