وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، فراوانبوونی جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كارێكی حه‌تمییه و ڕووده‌دات.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان، وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگه‌یاندووه، فراوانبوونی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، به‌تایبه‌ت دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ئەوە نیشانەی ئەوەیە، كە فراوانبوونی جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كارێكی حه‌تمییه و ڕووده‌دات.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی دەنگوباسی ئێران، “هەردوو وەزیر تاووتوێی كۆتایی هێنانی هێرشه‌كانی ئیسرائیلیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی غه‌ززه و گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی و ته‌ندروستی بۆ دانیشتوانی غه‌ززه كردووه”.
ئاماژە بەوەشكراوە، هه‌ردوو وه‌زیر گفتوگۆیان له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه پێشنیازكراوه‌كانی تایبه‌ت به ئاگربه‌ست له غه‌ززه كردووه.
ڕۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاڕاستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان تێكدا و دوای ئەوەش سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.
به‌گوێره‌ی دوایین ئامارەكان، تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوان له هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته 10 هه‌زار و 812 كه‌سی فەلەستینی و لە بەرامبەریشدا ژماره‌ی كوژراوانی ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 1500 كه‌س، وێڕای برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی ده‌یان هه‌زاری دیكه.