کەمێک لەمەوبەر دەنگێکی بەهێز لەناو فڕۆکەخانەی هەریر بیسترا و دواتر ئاگرێکی بەهێزی لێکەوتەوە و چەند سەرچاوەیەک باس لە هێرشی درۆنی دەکات،
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له هه‌ریر كراوه‌ته ئامانج و تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
دەنگۆکان باس لەوە دەکەن، به كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه ده‌نگێكی زۆر گه‌وره بیستراوه و له‌هه‌مانكاتیشدا دوكه‌ڵ له‌سه‌ر بنكه سهربازیهكه به‌رزبۆته‌وه، پێده‌چێت درۆنی بۆمبڕێژكراو بێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەرئهمڕۆ دژه تیرۆری كوردستان (پارتی) رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو له كاتژمێر 11:30 و كاتژمێر 12:40 خولەک ، له ڕێگه‌ی دو درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر له پارێزگای هه‌ولێر”.
چه‌ند كاتژمێرێكیش دوای راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دژه تیرۆر گروپی چه‌كداری “المقاومه الإسلامیه فی العراق” بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە راگەیاند و بڵاویکردەوە، له‌ڕێگه‌ی سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا لە ناو فڕۆکەخانەی هه‌ریر له هه‌ولێر كردۆته ئامانج.
پەلاماردانی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و هەرێم، لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین زیاتری کردووە، بەوپێیەی ئەمریکا وەک پشتیوانێکی سەرەکی ئیسرائیل دادەنرێت و ڕاستەوخۆ پشتیوانی و پشتگیری دەکات، ئەمەش هەڵوێستی ئێرانی لە ڕێگەی گروپە چەکدارەکانی کە سەر بەون گۆڕیوە و هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا زیاد کردووە.