فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، توانراوە لە گرێبەستێکدا فێڵێك ئاشکرابکرێت بۆ دوو برای پارێزگاری دیالە تەندەرێکی وەرگرتبوو و لە تەندەرەوەکە وا پێشاندرابوو کە نرخەکان لە نرخی ڕاستەقینە کەمترن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لیژنەی خەمڵاندن هەستان بە لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی نرخی موڵکێك کە گرێبەستی لەسەرکرابوو بۆ ماوەی 25 ساڵ کە نرخەکەی 9 ملیۆن و 900 هەزار دینار بوە و شوێنەکەی بازرگانی بوە و ڕوبەرەکەی زیاتر لە هەزار مەتر دوجا بوە.
دەستەی دەسپاکی دەشڵێت: دادوەری لێکۆلەر پێنج کەسی بانگ کرد و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی خەمڵاندن بەڵگەکانیان خستەڕوو و بەهای کرێی ئەو موڵکە ساڵانە 131 ملیۆن و 202 هەزار و 509 دیناروە و ئەو پارەشی کە لە سامانی گشتی بەهەدەردراوە سێ ملیار و 280 ملیۆن و 62 هەزار و 500 دینار بوە.
ئەم هەڵمەتانەی دەستەی دەستپاکی عێراق، لە چوارجێوەی پرۆژەیەکدایە کە عێراق بەناوی “گێڕانەوەی سامانی عیراق و دزی سەدە” ناوی ناوە، کە ملیارەها دۆلار لە سامانی گشتی عێراق لەخۆدەگرێت.