ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چەند وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەک مووچە وەردەگرن.
به پێی ئه‌و لیسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، هەروەها بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دارایی ئابووری، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە مووچه‌ی مانگی ئاب-ىی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، شارەوانی گەشتوگوزار، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب له كاتێكدایه، مووچەخۆران لە مانگی تشرینی دووەم-دان، به‌ڵام هێشتا موچه‌ی مانگه‌كانی ٩ و ١٠ یان وه‌رنه‌گرتووه.
هاوكات جیاواز لە مانگەکانی ڕابردوو بە پێی ئەو خشتەی بڵاوکراوەتەوە تەنها لە ماوەی شەش ڕۆژدا سەرجەم وەزرەتەکان مووچە وەردەگرن و ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت، لە کاتێکدا مانگه‌كانی پێشوودا دابه‌شكردنی موچه نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ی پێده‌چوو.