قائیمقامیەتی رانیە نرخی ئارایشتگا و خواردنگە دەستگێڕەکانی دیاریکرد



قائیمقامیەتی قەزای رانیە نرخی خواردنگە دەستگێڕەکان و ئارایشتگەکانیان لە سنووری قەزاکە جێگیرکرد و بەپێی نرخەکانیش فەلافل دەبێت بە 500 دینار و چاککردنی برۆ و سمێڵی ئافرەتیش بە 5000 دینار بێت.

قائیمقامیەتی قەزای رانییە نرخی خواردەمەنییەکانی بەمشێوەیە دیاریکردووە:-
جگەری خۆماڵی: 1250 دینار
گۆشتی حەیوان: 1500 دینار
سینگی مریشک: 1000 دینار
فەلافل: 500 دینار
کەبابی گۆشت: 100 گرام بە 2500 دینار
تکەی گۆشت حەبل: 100 گرام بە 3000 دینار
تکەی مریشک: 100 گرام بە 2000 دینار
سادە: 2500 دینار
کوڵاوی حەیوان: 5000 دینار
کوڵاوی مریشک: 4000 دینار
ئاو: 250 دینار
دۆی خۆماڵی: 750 دینار
پێپسی: 500 دینار
چا: 250 دینار
هەروەها قائیمقامیەتی قەزای رانیە نرخی ئارایشتگاکانیشی جێگیر کردووە و دەڵێت، بڕیارەکان بۆ جێگیرکردنی نرخ لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و “هەر خاوەن ئارایشتگەیەک پابەند نەبێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت، لە هەمان کاتدا ئەو شوێنکارانەی بەدلە بە کرێ دەدەن نرخیان دیاریکراوە و بە هەمان شێوە پابەند کراون بەو نرخانەی بۆیان دیاریکراوە، بە پێچەوانەوە لێپێچینەوەی پێویست ئەنجام دەدرێت لە ئەگەری پابەند نەبوونیان.”

قائیمقامیەتی قەزای رانیە داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات، لەكاتى بوونى سكاڵا ياخود گومان، هاووڵاتییان پەيوەندى بكەن بە ليژنە ھاوبەشەكانى قائيمقاميەتى قەزاکە بە ژمارە مۆبایلی 07708593000.

May be an illustration of blueprint, map and text

May be an image of ticket stub and text

 

ئەمڕۆ چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرێت
پێت ئەمڕۆ چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرێت
قوباد تاڵەبانی: گەنجان لەوە تێگەیشتوون حکومەت ناتوانێت چارەسەری هەموو کێشەیەک بکات
دوات قوباد تاڵەبانی: گەنجان لەوە تێگەیشتوون حکومەت ناتوانێت چارەسەری هەموو کێشەیەک بکات
پەیوەنیدر