قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: گەنجان لەوە تێگەیشتوون حکومەت ئەگەر هیچ کێشەیەکی داراییشی نەبێت، ناتوانێت بە تەنها چارەسەری هەموو کێشەیەک بکات
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، جیاواز لەکۆبوونەوە و کۆڕبەندە سیاسییەکانی کوردستان و تەنانەت عێراقیش، لە داھاتوویەکی نزیکدا کۆڕبەندێکی ساڵانەی نێودەوڵەتی داهێنان و کارسازیی بۆ گەنجانی کوردستان لەشاری سلێمانی دەکەین.
دەشڵێت:”ئەمڕۆ گفتوگۆیەکی بەسوودم لەشارە حەیاتەکە لەگەڵ ژمارەیەک لە گەنجانی بە توانا و کارساز کرد. ئەوان تێگەیشتنی قوڵ و عەقڵی فراوانیان هەیە. لەوە تێگەیشتوون حکومەت ئەگەر هیچ کێشەیەکی داراییشی نەبێت، ناتوانێت بە تەنها چارەسەری هەموو کێشەیەک بکات.
راشیگەیاند، بۆیە پشت ئەستوور بە توانا و عەقڵی داهێنەرانەی خۆیان هەوڵی کارسازی دەدەن و هەلی کارکردن بۆ گەنجی دیکەش دەستەبەر دەکەن و منێش لەگەڵتان بووم، بەردەوامیش لەگەڵتان دەبم.