كڕین و فرۆشتن بە كارتی بایۆمەتری دەنگدان دەستی پێكرد



کاندیدێكی هاوپەیمانی (قمم) لە فەللوجە ڕایگەیاند، نرخی کڕینی کارتی دەنگدان بۆ 150 هەزار دینار بۆ هەر کارتێک بەرزبووەتەوە و داوای لە نوسینگەی كۆمسیۆن کرد ڕێوشوێنی یاسایی لەو بارەوە بگرێتەبەر.

محەمەد عەلی دلێمی، كاندیدی هاوپەیمانی (قمم) لە فەللوجە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (المعلومە) ئاماژەی بەوەکردووە، “بازاڕی کڕینی کارتی دەنگدەران لە ئەنبار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بۆ هەر کارتێک نرخەكەی گەیشتە 150 هەزار دینار”.

ئەو كاندیدەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، پڕۆسەی کڕین و فرۆشتنی بە كارتی دەنگدان بە “ تاوانێک و پێشێلکارییەک، كە بە یاسا لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت” وەسف كرد و وتی، “فەرمانگەی کۆمیسیۆنی ئەنبار دەبێت ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە و خێرا بگرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردە شەرمەزارییەی فرۆشتنی كارتەكان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کڕینی دەنگی دەنگدەران بەم شێوەیە یارمەتیدەرە بۆ سەركەوتنی کاندیدە ناشایستەکان و بەم شێوەیەش شکستهێنانیان لە بەڕێوەبردنی ئەنجوومەنی پارێزگا”.

دلێمی جەختیشی كردەوە، “نووسینگەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئەنبار پێویستە ڕێوشوێن بەرامبەر ئەم پێشێلکارییە یاساییە بگرێتەبەر و ئەو کەسانەی تێوەگلاون ڕەوانەی دادگا بكرێن”.

پێشتر ئەوە بڵاوكرایەوە، كە بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان گۆڕدراون بۆ سەکۆیەک لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لە ئەنبار، بەبێ ئەوەی هیچ ڕێوشوێنێکی یاسایی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بگیرێتەبەر.

سبەینێ‌ نەوت لە چەند ناوچەیەكی سلێمانی و هەولێر دابەش دەكرێت
پێت سبەینێ‌ نەوت لە چەند ناوچەیەكی سلێمانی و هەولێر دابەش دەكرێت
G7  داوای دامەزراندنی دوو دەوڵەت دەکات
دوات G7  داوای دامەزراندنی دوو دەوڵەت دەکات
پەیوەنیدر