بە ڤیدیۆ: هەزاران تۆن پیاز لەناوبران



بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، زیاتر لە ٤ هەزار تۆن پیاز لەناوبران کە شیاوی خواردن نەبوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، بەرواری ٢٠٢٣/١١/٨ بەفەرمانی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان و بە ئامادەبوونی نوێنەری قائیممقامیەت وئاسایش و تەندروستی و پاسەوانی سنوور و و پۆلیسی گومرگ، لیژنەی لەناوبردنی بەڕێوەبەرایەتیمان هەستاین بە لەناوبردنی ( ٤٫١٦٠ ) چوار تەن و سەدو شەست کیلۆگرام پیازی ئێرانی کە لە پشکنین دەرنە چووبوو شیاوی خواردن نەبوو.

هەڵمەتی پشکنین و بەدواداچوون بۆ ماددە خۆراکییە هاوردەکراوەکان لە سەر سنوور بەردەامە و پشکنینی زۆرینەی ماددە خۆراکییەکان دەکرێت، هاوکات ئەو ماددانەی شیاوی خواردن نین لەناودەبرێن.

ڤیدیۆکە لێرەیە

قوباد تاڵەبانی: كۆماندۆ بۆتە جێی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان
پێت قوباد تاڵەبانی: كۆماندۆ بۆتە جێی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان
وەزارەتی دارایی عێراق بڕێک پارە بۆ هەرێم خەرچ دەکات
دوات وەزارەتی دارایی عێراق بڕێک پارە بۆ هەرێم خەرچ دەکات
پەیوەنیدر