حکومەتی هەرێم داوای قەرزی دیکە لە حکومەتی عێراق دەکات بۆ دابینکردنی مووچە



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی فەرمی داوای قەرزێکی نوێی لە حکومەتی عێراق کردووە بۆ دابینکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئومید سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە نامەیەکدا بۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای کردووە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی مووچەخۆران.

ڕوونیشیکردەوە، لە نامەکەدا داواکراوە بە قەرز بێت یان هەر ڕێکارێکی دیکە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر داوای دابینکردنی پارە بۆ مووچەخۆران بدات.

ئومێد سەباح ئەوەشیخستەڕوو کە مەسرور بارزانی لە نامەیەکی دیکەشدا بۆ سودانی بۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی سەبارەت بە چۆنێتی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە خستووەتەڕوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوو مانگە حکومەتی عێراق بڕی 700 ملیار دینار لە ڕێی بانکەوە بە قەرز دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچە و بڕیارە 700 ملیار بۆ مانگێکی دیکەش بنێرێت.

ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت بۆ مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ئەمساڵە، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی 7، 8 و 9ی پێ دەدات، بۆیە تا ئێستا چارەنووسی مووچەی سێ مانگەکەی دیکە بەنادیاریی ماوەتەوە.

هۆکارەکانی نا جێگیری بەهای دۆلار ڕاگەیەندرا
پێت هۆکارەکانی نا جێگیری بەهای دۆلار ڕاگەیەندرا
کابینەی نۆییەمی حکومەتی هەرێم باج و ڕسوماتی زیادکردووە
دوات کابینەی نۆییەمی حکومەتی هەرێم باج و ڕسوماتی زیادکردووە
پەیوەنیدر