“هیوادارین هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت”



سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆتاییهاتنی کۆببونەوەی نێوانی پارتی و یەکێتی ڕایگەیاند، پرۆژەی هەڵبژاردنمان خستۆتەڕوو و هیوادارین لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت،

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجام داو لێکتێگەشتنی باش لەنێوانیماندا هەبوو، بڕیارماندا درێژە بەم جۆرە کۆبوونەوانە بدەین بۆ پتەوکردنی ڕیزەکانمان،

ئاماژەی بوەشدا، پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەک پرۆژە خستومانەتەڕوو، هیوادارین هەموو لایەنەکان پێکەوە بتوانین لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردن بکەین و بۆشایی یاسایی نەهێڵێن،

نێچیرڤان باسی لەوەشکرد، هێرشە درۆنییەکان کە دەکرێنە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر مەترسیدارن و پێشهاتی تر بەدوای خۆیدا دەهێنێت، هاوکات داواکارین سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان، هەنگاوی جدی بگرێت و ڕێگە نەدات چەند گروپێک ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی هەرێم و عێراق بخەنە مەترسییەوە،” ئەمە مەترسییەکی زۆر جدییە لەسەر عێراق”.

ئەمڕۆ سێ شەممە یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵای حزبەکان لە پیرمام کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان دایە میدیاکان، و تێیدا پرسی ئاسایش و هەڵبژاردن و چەندین تەوەرەی تریان باس کردووە و هاوڕابوون بۆ بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەکان بۆزیاتر تێگەشتن و لێک نزیکبوونەوەیان.

یەكێتی و گۆڕان لێدوانی جیاواز لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدەن
پێت یەكێتی و گۆڕان لێدوانی جیاواز لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدەن
یەكێتی و پارتی ڕێككەوتن
دوات یەكێتی و پارتی ڕێككەوتن
پەیوەندیدار