یەكێتی و پارتی ڕێككەوتن



كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە پیرمام كۆتایی هات و ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و جەختیان لە دابین كردنی مووچەی مووچەخۆران كردەوە و ڕێككەوتن كۆبوونەوەكان بەردەوام بن.

یەكێتی و پارتی لە ڕاگەیەنراوەكەیاندا ئاماژەیان بەوەكردووە، بارودۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ‌ كراوە و جەخت لە هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەكان كراوەتەوە بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێم.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “جەخت لە پاڵپشتی كردنی هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرایەوە بۆ دابین كردنی شایستە داراییەكان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراقدا”.

یەكێتی و پارتی بڕیاریشیان دا كۆبوونەوەكان بەردەوامیان هەبێت و دەڵێن: “كۆبوونەوەكە لە كەشێكی ئارام و ئیجابیدا بەڕێوەچووە”.

دەقی بەیاننامەكە:

 

“هیوادارین هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت”
پێت “هیوادارین هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت”
كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی كۆتایی هات
دوات كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی كۆتایی هات
پەیوەنیدر