كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە پیرمام بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی كۆتایی هات.
بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات و بڕیارە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەش بڵاوبكەنەوە.
كۆبوونەوەكەی یەكێتی و پارتی لەلایەن هەریەكە لە بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتی كراوە و دوای كۆبوونەوەی یەكەم، كۆبوونەوەیەكی دیكەی چوار قۆڵی لەنێوان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی ئەنجام دراوە.
كۆبوونەوەكە تایبەت بووە بە ڕەوشی هەرێم و شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی هەرێم و پێگەی دەستووری هەرێم و هەماهەنگی نێوانیان لە بەغدا و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی هەرێم.