نرخی دۆلار شكا



دوای چەند ڕۆژێك لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، كە گەیشتە 167 هەزار دینار، ئەمڕۆ بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین كردەوە و نزیكەی 3 هەزار دینار شكاوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین كرد و ئێستا 100 دۆلار بە 164 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ڕاشیگەیاند، دوێنێ‌ بەهای دۆلار گەیشتە 167 هەزار دینار و ئەوەش دڵەڕاوكێی لە بازاڕدا دروست كردبوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار زیاتر لە 233 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، كە نزیكەی 38 ملیۆن دۆلاری بە كاش بووە و ئەوەش كاریگەری لەسەر بەهای دۆلار دەبێت.

پەتایەكی “گەورە و كوشندە” بەرۆكی جیهان دەگرێت
پێت پەتایەكی “گەورە و كوشندە” بەرۆكی جیهان دەگرێت
مامۆستایانی ناڕازی هەولێر دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزکردەوە
دوات مامۆستایانی ناڕازی هەولێر دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزکردەوە
پەیوەنیدر