گرووپێكی چەكدار بەرپرسیارێتی هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی هەولێری ڕاگەیاند



دوابەدوای هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، گرووپێكی چەكدار بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە ڕاگەیاند و دەڵێت: “بە دوو فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان هێرشەكەیان ئەنجام داوە”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ 7ی 11ی 2023، لەڕێگەی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانەوە هێرش كرایە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە فڕۆكەخانەی هەولێر و بەهۆیەوە چەند گەشتێکی فڕۆکەخانەکە بۆماوەیەکی کاتی ڕاگیران.

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیارێتی هێرشەكەی گرتە ئەستۆی خۆی و لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، به‌ دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشه‌كان ئه‌نجامدراون و دەشڵێت: “ڕاسته‌وخۆ ئامانجه‌كانیان پێكاوه”..

لای خۆشیەوە، دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند، كه‌ بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە دوو کاتی جیادا هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و سه‌ره‌تا لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشەكە کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لە ئاسماندا تەقێندرانەوە.

ده‌شڵێت: “لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر هەمان شوێن، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بەنەتەقیوی کەوتە خوارەوە”.

مامۆستایانی ناڕازی هەولێر دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزکردەوە
پێت مامۆستایانی ناڕازی هەولێر دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزکردەوە
كۆمسیۆنی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا
دوات كۆمسیۆنی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا
پەیوەنیدر