بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، کرێکارێک، كە لە كێڵگەی پەلەوەری كاری كردووە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.
عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لەگوندی قەڵەبڵاخەوە تەرمی هاووڵاتیەک بەناوی (عمر جلیل ابراهیم) لەدایکبووی 1996 هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار، کە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو.
ڕاشیگەیاند، “بەوتەی کەسوکاری ناوبراو کرێکاری سەر دەواجنی پەلەوەر بووە و لەکاتی کارکردندا کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە”.
جەختیشی كردۆتەوە، لەئێستادا پۆلیس لەسەرچۆنێتی ڕووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.