بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کۆمپانیایەک لە سنووری شاری سلێمانی شۆفڵی داوە لە زەویی کشتوکاڵی هاووڵاتیان لە نێوان ووڵوبە و شێخ عەباس، خاوەنی زەوییەکان لێی ئاگادار نەکراونەتەوە.
خاوەن زەوییەوەکان ئاماژەیان بەوەکرد، ئەمڕۆ کۆمپانیایەک هاتووە شۆفڵی داوە لە زەوییە کشتوکاڵییەکان کە دەکەوێتە نێوان ووڵوبە و شێخ عەباس، جوتیاران ساڵانە گەنمێکی زۆری تێدا دەڕوێنن، ئێستا زیانێکی زۆری ئابووریان بەرکەوتووە و ڕازی نابن بەوەی کۆمپانیایەک لێیان داگیربکات.
زەوییە کشتوکاڵییەکان ڕووبەرەکەی بە نزیکەیی هەزار دۆنم دەبێت، جوتیاران گەنم و جۆی تێدا دەڕوێنن، بە وتەی خەڵکی ناوچەکە بەهاکەی بە نزیکەیی نرخی ٣ ملیۆن دۆلار دەبێت، لە ساڵانی ١٩٧٠ کانەوە زەوییەکانیان لە باو و باپیرانیانەوە بۆ ماوەتەوە، گرێبەستی کشتوکاڵی هەیە.