ئەو شۆفێرەی لە هاووڵاتییەکی دا و هەڵات، دەستگیرکرا



پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە بە ئۆتۆمبێلەكەی لە هاووڵاتییەكی دابوو و هەڵاتبوو .

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە ئۆتۆمبێلێك هاووڵاتییەكی برینداركردووەو هەڵاتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە ئۆتۆمبێلەكە لە ناوچەی پیشەسازی بدۆزرێتەوە و دواتریش تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت .

دەربارەی چۆنێتی ڕووداوەکەش ڕایگەیاند هاووڵاتییەك سەرقاڵی كۆكردنەوەی مقەبا بووە، شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێلەكەی لێیداوە و برینداری كردووە هەڵاتووە .

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە تۆمەتبار ( م ، أ، ع ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 23 لەیاسای هاتووچۆ ڕاگیراوەو دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا .

بەرزی بەهای دۆلار ترسی بۆ هاووڵاتیان دروستکردووە
پێت بەرزی بەهای دۆلار ترسی بۆ هاووڵاتیان دروستکردووە
ئۆتۆمبێلێکی بانک بە مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانییەوە وەرگەڕا
دوات ئۆتۆمبێلێکی بانک بە مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانییەوە وەرگەڕا
پەیوەنیدر