ئۆتۆمبێلێکی بانکی هەرێم لە کاتی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران بۆ سلێمانی وەرگەڕا.
میدیای فەرمی یەکێتی و گۆڕان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر ڕێگای كۆیە-دوكان ئۆتۆمبێلێكی بانكی هەرێم وەرگەڕا كە مووچەی فەرمانبەرانی بۆ سلێمانی گواستووەتەوە.
ئاماژەش دراوە بەوەی دوو کەس لە ڕووداوەکەدا بریندار بوون، بەڵام وەزارەتی دارایی و بانکی هەرێم هیچ زانیارییەكیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ مووچەی دوو وەزارەت و 12 بەڕێوەبەرایەتی دابەش کرا.