بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی نێوانیان کۆببنەوە.
کۆبوونەوەکە لە پیرمام بەڕێوەدەچێت و بڕیارە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی جێگرانی سەرۆکی پارتی سەرۆکایەتی شاندی حزبەکەیان بکەن و شاندی یەکێتیش بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دەبێت.
پرسی هەڵبژاردن و چۆنیتی مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حزب تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبن.