ئەمڕۆ سێشەممە، بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چەند وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەک مووچە وەردەگرن
به پێی ئه‌و لیسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، هەروەها بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دارایی ئابووری، ئه‌مڕۆ سێشەممە مووچه‌ی مانگی ئاب-ىی ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەنپێداویستی تایبەت، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەسپاکی، دەستە وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی، دابەشدەکرێت.
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب له كاتێكدایه، مووچەخۆران لە مانگی تشرینی دووەم-دان، به‌ڵام هێشتا موچه‌ی مانگه‌كانی ٩ و ١٠ یان وه‌رنه‌گرتووه.
هاوكات جیاواز لە مانگەکانی ڕابردوو بە پێی ئەو خشتەی بڵاوکراوەتەوە تەنها لە ماوەی شەش ڕۆژدا سەرجەم وەزرەتەکان مووچە وەردەگرن، لە کاتێکدا مانگه‌كانی پێشوودا دابه‌شكردنی موچه نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ی پێده‌چوو.