بەشەخۆراكی بەشێكی زۆری هاووڵاتیان بڕدرا



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە ئەنجامی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی پسووڵەی خۆراک، ملیۆنێک و ٢٥٠ هەزار کەس ناویان سڕاوەتەوە بەهۆی ئەوەی مردوون یاخود گەشتیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات.

موسەننا جەبار، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، وەزارەت بەردەوامە لە پڕۆسەی نوێکردنەوەی داتای کارتی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراک و پڕۆسەکە لە پارێزگاکانی کەرکوک و موسەننا و کەربەلا لەگەڵ نەجەف و دهۆک بە رێژەی ٩٨٪ تەواو بووە.

ئاشكراشی كردووە، ملیۆنێک و ٢٥٠ هەزار کەس ناویان لە لیستی بەشەخۆراک سڕاوەتەوە و ئەوەش ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە مردوون و گەشتیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات.

جەختیشی كردەوە، لە داهاتوودا ناوی کەسانی زیاتر دەسڕدرێتەوە لە وەرگرتنی بەشەخۆراک بەهۆی دەستپێكردنی كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك لە پارێزگاكانی دیكە.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق وتوشیەتی، “تەنها لە ناوچەی کەرخ ناوی ٨٠ هەزار کەس لە بەشەخۆراک سڕاوەتەوە، کە مردوون یان گەشتیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات”.

دووپاتیشی كردەوە، پێویستە سەرجەم هاووڵاتیان سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەت بکەن بۆ ئەوەی ناویان تۆمار بکرێت لە کارتی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراک.

 

لە هەرێم چەند فەتوایەك دەربارەی نوێژ دەركرا
پێت لە هەرێم چەند فەتوایەك دەربارەی نوێژ دەركرا
سبەینێ‌ نەوت لە دوو ناوچەی سلێمانی دابەش دەكرێت
دوات سبەینێ‌ نەوت لە دوو ناوچەی سلێمانی دابەش دەكرێت
پەیوەنیدر