ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای نێودەوڵەتی کارتی زیرەک “کی کارد”، هۆشداری بە هاووڵاتیان دا سەبارەت بە کڕین و فرۆشتنی کارتەکانی، هاوکات ڕایدەگەیەنێت، دەتوانن “بەخۆڕایی” كارتەكە بەدەست بهێنن.
كۆمپانیای “كی كارد” لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “خۆتان مەخەنە بەر مەترسی و کارتەکەت بە کەسێکی تر مەفرۆشە، چونکە داتای کارتەکەت زانیاری کەسی خۆتە و لەم حاڵەتەدا تووشی کێشەی گەورە دەبیت وەک: خۆدزینەوە، زیانەکانی دارایی و لێپرسینەوەی یاسایی”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبری ئەوەی کارتی کەسی دووەم بکڕیت، کارتی خۆت بەخۆڕایی و لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی خزمەتگوزارییەکانی کی كاردەوە بەدەستبهێنە.