زانكۆی سلێمانی بۆ ئەو مامۆستایەی “وتەی نەشیاوی” بە كچە پەیامنێرێك وت بڕیار دەدات



سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایەی وتەی “نەشیاوی” بەكارهێنا لەكاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ.

زانكۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “وشه‌ نه‌شیاوه‌كانی ئه‌و مامۆستایه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ كچه‌ ڕۆژنامه‌نووسێك به‌كارهێنا، ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌گونجاوی ده‌زانین”.

ڕاشیگەیاندووە، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه‌ پێكهێناوه‌ و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەكاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایانی زانكۆ بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە، كچە پەیامنێرێكی یەكێك لە میدیاكان چەند پرسیارێك لە مامۆستایەكی زانكۆ دەكات سەبارەت بە خۆپیشاندانەكە، بەڵام ئەو مامۆستایە چەند “وتەیەكی نەشیاو”ی بەرامبەر بەكاردەهێنێت.

پێشمەرگەیەك پارەیەكی زیادەی مووچە بۆ بانك دەگەڕێنێتەوە
پێت پێشمەرگەیەك پارەیەكی زیادەی مووچە بۆ بانك دەگەڕێنێتەوە
نرخی دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست
دوات نرخی دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست
پەیوەنیدر