کۆتا گوژمەی ٧٠٠ ملیار دینارەکە گەیشت



وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کۆتا گوژمەی ٧٠٠ ملیار دینارەکە، کە بڕەکەی ٢٥٠ ملیار دینارە، لە ڕێگەی بانکی بازرگانی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە، بڕی ٤٥٠ ملیار دینار لەلایەن هەردوو بانکی ڕەشید و ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڵاوکراوەتەوە، مووچەی هەموو وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لە رۆژی شەممە تا رۆژی پێنجشەممە، دابەش دەکرێت.

 

سودانی لە تارانەوە: گەلی فەڵەستین کۆمەڵکوژ دەکرێت
پێت سودانی لە تارانەوە: گەلی فەڵەستین کۆمەڵکوژ دەکرێت
ئەمریکا پەیامێکی یەکلاکەرەوەی بۆ ئێران نارد
دوات ئەمریکا پەیامێکی یەکلاکەرەوەی بۆ ئێران نارد
پەیوەنیدر